لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا ١٢ هاوڵاتی غەززەیی شەهید بوون یەکێکیان منداڵێکی ساوا بوو

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرشە وەحشیەکانی بۆ سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆ بەیانی ١٢ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا بوو.
ئەمڕۆ بەیانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر گەڕەکی نوسەیرات لە غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٢ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا و هەنێکیان ئافرەت بوون.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەر باڵەخانەیەکی شوقەیان لە ناوچەی سەواحرا لە ڕۆژئاوای گەڕەکەکە کردووەتە ئامانج. لەنێو ئەو تەرمانەی دوای هێرشەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلعەودە، منداڵێکی ساوا هەبووە، هەروەها ٧ کەسیش بریندار بوون.
ڕاگەیەندرا کە لەو هێرشەدا عومەر سەید ئلعەقل بەرپرسی ناوچەی نوسەیرات و بنەماڵەکەی گیانیان لەدەستداوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هەزاران کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
لە کاتێکدا حکومەتی خۆجێیی لە غەززە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ڕێڕەوی مرۆیی بەپەلە دابمەزرێنن، دەسەڵاتی فەلەستین هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەنگاوی کاریگەر و خێرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.